بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی کۆنگرەی گشتی پەیەدە هاتووە:لە ماوەی 12 ساڵ لە سەرهەڵدانی خەڵکی سووریا، وڵات بووەتە مەیدانی شەڕ، تۆڵە کردنەوەی ئایینی، کێشەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هیچ جووڵەیەکی سیاسی لەلایەن زۆرینەی دژبەران و حکومەتی سووریا کە پاگەندەی نوێنەرایەتی خەڵکی سووریا دەکەن، نەگەییشتە ئاستی کردەوە. بەڵکوو کێشەکانیشیان قووڵتر کردەوە و تا جێگایەک کە کاریگەری لایەنە ناوخۆییەکان کەمڕەنگ بووەتەوە و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی حکومەتی سووریا بۆ سەر دەسەڵات زیادی کردووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە:هەر لە ئەو پێوەنییەدا داوا لە هێزە نیشتمانییەکانی سووریا دەکرێت کە لە ئاستێکی بەرزدا یەک بگرن تا گەڵاڵە و پڕۆژەگەلێک کە لە بەرژەوەندی سووریاییەکان نییە شکست بدەنن چونکوو تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا، هەوڵدانی خودی سووریاییەکانە نە بیانییەکان.
Your Comment